Till huvudinnehåll

كوردی (Sorani)

لێژنەی چاودێرانی قوتابخانەکانی سوید دەم و دەزگایەکی حکومییە ئامانجی ئەو دەستبەرکردنی پێشکەشکردنی ڕاهێنانی یەکسان و بە کوالیتی باشە لە شوێنێکی پارێزراودا بۆ هەموو قوتابیان.

ئێمە چاودێری قوتابخانەکان دەکەین و بونیاتنانی قوتابخانە سەربەخۆکان بۆ داواکارییەکان هەڵدەسەنگێنین و دڵنیا دەبینەوە قوتابخانەکان بەپێی یاسا و ڕێسا دەجووڵێنەوە.

لێژنەی چاودێرانی قوتابخانەکانی سوید نوێنەری منداڵ و قوتابی، BEOش لەخۆ دەگرێت

نوێنەی منداڵ و قوتابی (BEO) مافی منداڵان و قوتابیان دەپارێزێت و لێکۆڵینەوە دەکات لەسەر ڕاپۆرتی پەیوەست بە ملهۆڕی و بێزارکردن لە قوتابخانە. BEO دەشتوانێت لە لایەن ئەو منداڵ و قوتابیانەی کە کەوتنەتە بەردەمی بێزارکردن و خراپ مامەڵەکردنەوە، داوای غەرامە بکات.

خراپ بەڕێوەبردن لە قوتابخانە

ئەگەر پێت وایە لە قوتابخانە کێشەیەک هەیە یان لەگەڵ منداڵ یان قوتابییەک بەهەڵە خراپ مامەڵە کراوە، دەکرێ لێردەدا زانیاری بدۆزییەوە.

لەگەڵ باخچەی ساوایان یان قوتابخانە قسە بکە

  • ئەگەر کێشەیەک ڕووی دا لە باخەچەی ساوایان/قوتابخانە، دەبێ بابەتەکە لای مامۆستا، بەڕێوەبەر یان فەرمانبەرانی تر باس بکەیت. بەڕێوەبەر دەبێ دڵنیا بێتەوە منداڵان/قوتابیان بەڕادەی پێویست پالپشتی دەکرێن. بەڕێوەبەر هەروەها سەرۆکی قوتابخانەیە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی باخچەی ساوان/قوتابخانە.

پڕۆسەی لێپرسینەوەی سکاڵای ڕێکخراو بۆ قوتابخانە بەکار بێنە

  • ئەگەر بەڕێوەبەرایەتیت بەدڵ نییە، دەبێ پەیوەندی بکەیت بە ڕێکخەری بەڕێوەبەر. ڕێکخەری بەڕێوەبەر، شارەوانییە یان ئەو پارتەیە کە خاوەن موڵک یان بەرپرسی قوتابخانەیەکی سەربەخۆیە. ڕێکخەرێ بەڕێوەبەر ئەم بەرپرسیاریەتیەی هەیە دڵنیا بێتەوە منداڵان و قوتابیانی قوتابخانە ڕاهێنانی باشیان بۆ دەکرێت و لە قوتابخانە هەست بە ئاسایش دەکەن. ڕێکخەری بەڕێوەبەر دەبێ سکاڵاکان وەرگرێت و لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکات.
  • ئەگەر دەتهەوێ لە لای شێوازی بەدواداچوون بۆ سکاڵای ڕێکخراو سکاڵا بکەیت، دەتوانیت بۆ زانیارییەکان لە ماڵپەڕی قوتابخانە یان ماڵپەڕی ڕێکخەری بەڕێوەبەردا بگەڕێیت. دەشتوانیت لە یەکێک لە فەرمانبەرانی قوتابخانە داوای یارمەتی بکەیت.

زانیارییەکان بدە بە لێژنەی چاودێرانی قوتابخانەی سوید

ئەگەر لە قوتابخانە کێشەی جیدی هەبێت و ئەگەر ڕێکخەری بەڕێوەبەر بەدوادچوونی نەکرد بۆ کێشەکان، دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە لێژنەی چاودێرانی قوتابخانەی سویدەوە

  • ئێمە لێکۆڵینەوەی هەموو ئەو بابەتانە نەکەین ناردراون، بەڵام بەپێی ئەرکی خۆمان، بڕیار دەدەین ئاخۆ لێکۆڵینەوە دەبێ دەست پێبکرێت یان نا و ئەگەر وا بێت بە چی شێوازێک ئەنجام بدرێت.
  • ئەوەیکە دەست دەکەین بە لێکۆڵینەوە یان نا، پشت دەبەستێت بە ئەزموونی پێشووی ئێمە لە قوتابخانەکە، ڕێکخەری بەڕێوەبەر و هەر ئاگادارییەکی تر کە دەگاتە دەستمان. بۆنموونە، لەوانەیە بابەتەکە دەربارەی شتێک بێت کە لە پرسیارنامەکانی قوتابخانەدا لەگەڵ قوتابی، فەرمانبەران و سەپەرشتەکان، چاودێرانی پێشووی ئێمە و ئاماری تری ناو قوتانخانە باس کرابێت.
  • بۆئەوەی ئیشی لێژبەی چاودێرانی قوتابخانەکانی سوید بۆ قوتابی زیاتر بەسوود بێت لە ئاستی قوتابخانەدا زیاتر لێکۆڵینەوە دەکەین لەسەر پرسەکان، بەڵام کەمتر لێکۆڵینەوە دەکەین ئەو پرسانەی بە شێوەی تاک پەیوەستن بە منداڵان/قوتابیانەوە. ئەمە واتا تەنانەت ئەگەر ڕاپۆرتی بەدەستگەیشتوو لە لایەن لێژنەی چاودێرانی قوتابخانەی سویدەوە پەیوەست بە یەک قوتابی بێت، لەوانەیە بڕیار بدەین ئەم لەسەر ئەم ڕاپۆرتە لە ئاستی قوتابخانەدا لێکۆڵینەوە بکەین.
  • لێژنەی چاودێرانی قوتابخانەکانی سوید و نوێنەری منداڵان و قوتابیان (BEO) لێکۆڵینەوە دەکەن لەسەر هەندێک پرسی تایبەت بە قوتابیان، وەک ئەو قوتابییەی خراپ مامەڵەی لەگەڵ کراوە، ئامادەنەبوونی بەردەوامی قوتابی، یان هەبوونی کەموکوڕێ و جیدی لە قوتابخانە لە ڕووی پاڵپشتییەوە. پێش ئەوەی لێژنەی چاودێرانی قوتابخانەکانی سوید (BEO) دەست بکات بە لێکۆێنەوە، هەڵدەسەنگێنین ئاخۆ چاودێری حکومی پاساوکراوە یان نا. ئەمە واتا ئێمە لێکۆڵینەوە دەکەین لەسەر ئەو شتەی لەوەپێشوو لەدەربارەی قوتابخانە و ڕێکخەری بەڕێوەبەر دەیزانین و شێوازی هەڵسوکەوتی ڕێکخەری بەڕێوەبەر لەگەڵ کەموکورتییەکان.
  • تەنانەت ئەگەر دەست نەکەین بە لێکۆڵینەوە، سوپاس بۆ زانیارییەکانت. ڕاپۆرتەکانت لەوانەیە بە شێوازی جیاواز بەکار بهێنرێن و بۆ ئیشی چاودێری ئێمە بەبایەخن بۆئەوەی بتوانین دیمەنی گشتیمان لە قوتابخانە هەبێت.

یاسای دەستڕاگەیشتنی گشتی بە تۆمارکراوە فەرمییەکان

هەموو ئەو زانیاریانەی دەگەنە دەست وەک شتێک دەبن دۆکیۆمنتی فەرمی. ئەمە واتا هەمووان بۆیان هەیە بیخوێننەوە. لێژنەی چاودێرانی قوتابخانەکانی سوید ئەو زانیارییانە نادرکێنێت کە لەژێر بەرپرسیاریەتی نهێنی پارێزی پڕۆفشیناڵدا بن. لێژنەی چاودێرانی قوتابخانەکانی سوید هەروەها دەبێ بەپێی یاسکانی پاراستنی داتا، داتای کەسی هەستیار بپارێزێت لە هەمبەر دەستڕاگەیشتن یان بەکارهێنانی ڕێپێنەدراودا.

بەرپرسیاریەتی داتای تاکەکەسی

لێژنەی چاودێرانی قوتابخانەکانی سوید بەرپرسی داتای تاکەسییە لە پڕۆسەکردنی داتای کەسی کە دەمو دەزگا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکات. کاتێک پەیوەندی دەکەیت؛ لەوانەیە پڕۆسەکردنی ئەم داتا تاکەکەسیانەی خوارەوە ڕوو بدات:

  • تۆمارکردن لە سیستەمەکانی IT ئێمەدا
  • ناردن بۆ دەمودەزگایەکی حکومی
  • بەدواداچوون بۆ چالاکییەکانی چادوێری
  • پاراستن و ئەرشیڤکردن

بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر دەربارەی سیاسەتی هەرێمی تاکەکەسی ئێمە و مافەکانت وەک بابەتی داتا، سەردانی، Skolinspektionens integritetspolicy بکە

زانیاری پەیوەندی

تەلەفۆن: +46 (0) 8 586 080 00
ئیمەیل: skolinspektionen@skolinspektionen.se
ناونیشانی پۆستە: Box 23069, 104 35 Stockholm

Senast uppdaterad: 3 maj 2022